مووش
نیھاد ئینانچ لە حەوشەی زانکۆ بە رۆژنامەنووسانی گوت "ئێمە لایەنگر و پشتگیری پرۆسەی چارەسەرین. قوتابیانی ماقووڵمان زۆرە، بەڵام لەوانەیش زۆرن کە جیاواز بیر دەکەنەوە، خۆ دەبێ ئەوانیش ھەبن، نابێ ھەموو وەک یەک بیر بکەنەوە. قوتابیەکانمان لە بەرامبەر یەکتر زۆر رێزدارن، شانازی دەکەین ئەگەر بتوانین یارمەتیدەری ئەموم پرۆسەیە بین."
سەبارەت بە ھونەرمەند شوان پەروەر کە بە داوەتی سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق ھاتە دیاربەکر گوتی "داوەتی ھونەرمەند شڤان پەروەرمان کرد تا یەکەم کۆنسێرتی لە تورکیا لە دەشتی مووش ئەنجام بدات."
ئینانچ ئاشکرای کرد لە اتی کۆبوونەوەی دیاربەکر داوەتەکەی بە شڤان پەروەر گەیاندووە و گوتی "داوامان کرد شڤان یەکەم کۆنسێرتی تورکیا لە دەشتی مووش ساز بکات، ئەگەر داوەتەکە قبوڵ بکا خۆشحاڵ دەبین."
ئینانچ گوتی، ئەمڕۆ لە تورکیایەکدا دەژین کەسێک ٣٧ ساڵ پێش ئێستا لە وڵاتی خۆی دوورخراوەتەوە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێ دەکرێ. ھەموومان بە جۆش و خرۆشین. تورکیا ئاسایی دەبێتەوە."