Muhammet Ali Kemal
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
بینگۆل - AA
دوای ئەوەی کە لە تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە زانکۆدا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی تورکیا بەدەست هێنا، ئەحسەن زەینەب کایا، بووە جێگەی شانازیی بینگۆل کە یەکەمجارە خوێندکارێکی پارێزگاکە پلەی یەکەم لەو تاقیکردنەوەیەدا بەدەست دەهێنێت.
ئەحسەن زەینەب کایا کە لە خوێندنگەیەکی تایبەت دەخوێنێت، توانیویەتی نمرەی تەواو لە تاقیکردنەوەکەدا کە 500 نمرەیە بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکەم لەسەر ئاستی تورکیا.
ئەحسەن زەینەب کایا باسی ئەو قۆناغەی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کرد کە بەرەو سەرکەوتنی بردووە و ئاماژەی بەوەکرد بەجۆش و خرۆشەوە چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان بووە و ئاشکرای کرد هەرگیز ئەوەی بەبیردا نەهاتووە ببێتە یەکەم لەسەر ئاستی تورکیا.
ناوبراو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە هاوڕێکانی و مامۆستاکانی چاوەڕێیان کردووە کە ئەو پلەیە بەدەست بهێنێت و گوتی: ''لە خوێندگە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانم کرد. لانیکەم 300 جار ماڵپەڕی ئەنجامەکانم کردەوە. تا ئێوارە چاوەڕێمان کرد. لەگەڵ پورزاکەمدا سەرگەرمی خوێندنەوە بووین کە پێیان راگەیاندین ئەنجامەکان ئاشکراکراوە، باوەڕم نەکرد. کە زانیم یەکەم بووم خۆشحاڵ بووم و تووشی شۆک ببووم. دواتر لەگەڵ مامۆستاکانمدا قسەم کرد و ئەنجامەکەم پێ نیشاندان. دەمەوێت بچمە کۆلێژی پزیشکی''.