Burak Milli,Mustafa Özer
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
هاتای – AA
له ئاسمان و زه‌مینه‌وه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره ده‌درێت كه دارستانی ناوچه‌ی شیفاڵیسو سەربە قه‌زای دۆرتیۆڵ له پارێزگای هاتای كه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌كه، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كرانه‌وه، دواتر تیمه‌كان و دوو هه‌لیكۆپته‌ری ئاگركوژێنەوه و پێنج ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.