Harun Kutbe
19 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی كاره‌ساتی بوومهلهرزهكاندا، ٤٩ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه شه‌ش هه‌زار و ٨٠٧یان بیانی بوون".
فوئاد ئۆكتای به هاوه‌ڵی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك و سه‌رۆكی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد)، یونس سه‌زه‌ر، له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئافاد، زانیاریی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی دوای بوومه‌له‌رزه‌كانی ٦ی شوبات كه چهقهكهی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش بوو، وه‌رگرت.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی كاره‌ساتی بوومهلهرزهكاندا، ٤٩ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه شه‌ش هه‌زار و ٨٠٧یان بیانی بوون".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن ئافاده‌وه ٢٢ ملیار و ٣٢٨ ملیۆن و ٣٣٠ هه‌زار لیره و به كۆی گشتیی ٣١ ملیار لیره له‌لایه‌ن دامهزراوهكانمانهوه بۆ پارێزگا زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌رجكراوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌و پارانه‌ی كه له میانی هه‌ڵمه‌تی 'توركیا یه‌ك دڵه'دا به‌خشراوه، ٨٢ ملیار و ٤٥٤ ملیۆن و ٦١١ لیره‌ی تورکی خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كانی ئافاد".