Kubilay Çelik
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019 گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
فوئاد ئۆكتای باسی له‌وه كرد كه توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، داعشی دووچاری شكستێكی گه‌وره كردووه و له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زهیتوونیشدا، ئه‌و یاریه‌ی تێكداوه كه له‌سه‌ر په‌یه‌ده كراوه و گوتی:
"له سایه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ئیدلب له‌گه‌ڵ رووسیا پێیگهیشتین و له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی كرا، رێگریمان كرد له روودانی قه‌یرانێكی مرۆیی زۆر گه‌وره. له‌ئێستاشدا له رۆژه‌ڤماندا پارچه‌پارچه‌كردنی ئه‌و رێڕه‌وی تیرۆرە هه‌یه كه هه‌وڵده‌درێت له خۆرهه‌ڵاتی فورات دروست بكرێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش دووچاری سه‌ختی ده‌بین به رێگه‌ی دیپلۆماسی، به‌ڵام گۆڕینی ئه‌و رێگایانه بۆ ته‌كتیكی فریودانی وڵاته‌كه‌مان، وه‌ك به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان گوتی جاریكی دیكه ناچارمان ده‌كات 'گۆشتی رانی خۆمان بخۆین و منه‌تی كه‌س هه‌ڵنه‌گرین'. بۆ ئه‌وه‌یش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه".
فوئاد ئۆكتای باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كاری زۆر گرنگیان كردووه له هاریكاری له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی باكووری عێراق له تیرۆریستانی په‌كه‌كه و گوتی: "ناگونجێت توركیا هه‌ستیار نه‌بێت و بێ كاردانه‌وه بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهاتێكی عێراق و سووریا كه به‌درێژایی هه‌موو سنووره‌كانی باشووری درێژبووه‌ته‌وه. وەک دەوڵەت و گەل هەر رووداوێک لە عێراق و سووریا وەک بابەتی مانەوە تەماشا دەکەین. لەو چوارچێوەیەشدا خۆمان لانەداوە لەوەی سەرجەم توانا سیاسیی، بازرگانیی، مرۆیی، دیپلۆماسیی و سەربازییەکانمان لە پێناو ئاسایشی ئەو جوگرافیایەی دەکەوێتە باشوورمانەوە، بەگەڕبخەین و لە داهاتووشدا خۆمانی لێ لانادەین".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا تیشکی خستەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا بە قۆناغێک تێدەپەڕێت کە هەڵکشان و داکشانی بەخۆوە بینیوە و گوتی:
"بەتایبەت لەگەڵ ئەم وڵاتەدا لە ماوەی رابردوودا ئەوەمان بینی کە لە بابەتی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی پەیەدە و فەتۆ هەڵوێستی جیاوازمان هەیە و تادێت جیاوازییەکان قووڵدەبنەوە. ئەو کێشانەی کە بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە تووشی هاتووین، لایەنێکی دیکەی پڕ ئاریشە لە پەیوەندییەکانمان پێکدەهێنێت. وەک تورکیا، چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا ئەوەیە کە لە سەرجەم بوارەکاندا بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ رووحییەتی هاوپەیمانبوون، مامەڵە بکات. دەمانەوێت ئەمریکایەک ببینین کە رێز لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە لایەن وڵاتەکەمانەوە بگرێت و پشتیوانیی ئەو بەرەنگارییە بکات".