Aynur Ekiz,Ramal Abdullah Mahmood
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كه سبه‌ی به به‌شداری سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومهتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند "له لووتكه‌كه‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاتانی ئیسلامی بۆ داكۆكیكردن له دۆزی قودس و فه‌ڵه‌ستین و هه‌مامه‌نگی و پشتیوانی له‌گه‌ڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له ئیستانبوڵ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكا و كاركردن به بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و كوشتنی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییه بێتاوانانه‌ی له غه‌ززه خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، سبه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به میوانداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی رێكخراوه‌كه ده‌كات له ئیستانبوڵ لووتكه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
ئیبراهیم كاڵن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه له لووتكه‌كه‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاتانی ئیسلامی بۆ داكۆكیكردن له دۆزی قودس و فه‌ڵه‌ستین و هه‌مامه‌نگی و پشتیوانی له‌گه‌ڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كاڵن-دا هاتووه "دۆزی فه‌ڵه‌ستین و داگیركاری ئیسرائیل ته‌نها په‌یوه‌ندی نییه به وڵاتانی موسڵمانه‌وه، به‌ڵكو دۆزی هاوبه‌شی هه‌موو كه‌سێكه كه باوه‌ڕی به یاسا و دادپه‌روه‌ری هه‌بێت".