Fahrettin İbrahim,Hemın Othman Mohammed
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند "پێمانوایه ئه‌و روونكردنه‌وانه كه جێگه‌ی نیگه‌رانین وه‌به‌رهێنانێكی سیاسه‌تی ناوخۆییه به ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له ئه‌ڵمانیا نزیكبووه‌ته‌وه".
گوتیشی: "بە توندی ئیدانه‌ی ئه‌و روونكردنه‌وانه ده‌كه‌ین کە ده‌ڵێن ئاسایشی ئەو هاووڵاتییە ئەڵمانیانە پارێزراو نییە کە دەچنە تورکیا و، دوودڵ و نیگه‌رانن له‌باره‌ی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە تورکیا. هه‌رگیز شتی له‌و شێوه‌یه له ئارادا نییه. ئێمه هه‌میشه له په‌یوه‌ندیی باشدابووین له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا و، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌خوازین، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه له چوارچێوه‌ی رێزی به‌رامبه‌ر و په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كاندا بێت. كه‌س له ئه‌ورووپاوه یان له شوێنێكی دیكه‌وه په‌نچه رانهوهشێنێت و توركیا بهێنێته سه‌ر رێ. ئه‌م وڵاته‌ش یاسای هه‌یه. ئێمه‌یش نیگه‌رانی ئاسایشمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپییه‌كان ئاسایشی توركیا به به‌شێك له ئاسایشی خۆیان ده‌بینن، ئه‌وا راستتره و كارێكی ژیرانه‌یان كردووه".
سه‌باره‌ت به باسكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی بۆ یه‌كه‌مجار له راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆر، جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش فەتۆ لەناو راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆر ناوی هاتبێت گرنگە. گرنگی بەوە دەدەین بەڵام دەبێت ئاماژە بەوەش بدەین کە هەڵسەنگاندنێک بۆ رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ نەکراوە کە چییە و کڕۆکی چییە".