Muhammet Ali Kemal
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
مووش- AA
له مووش ئاژه‌ڵداران به‌ر له جه‌ژنی قوربان ئاژه‌ڵه بچووكه‌كان له رووباری كاراسودا ده‌شۆن و دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێكیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌یبه‌نه بازاڕ به مه‌به‌ستی فرۆشتنیان.
كاری چڕی ئاژه‌ڵدارانی مووش به‌ر له جه‌ژنی قوربان ده‌ستیپێكرد. ئه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وادا ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ كوێستانه‌كان بۆ لهوهڕێكی باشتر گواستبوویه‌وه و له ئێستادا به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌كان ده‌یانهێننه‌وه. له پێناو ئه‌وه‌ش كه ئاژه‌ڵه‌كان به خاوێنی راده‌ستی كڕیاران بكه‌ن له رووباری كاراسودا ده‌یانشۆن.
دوای ئه‌وه‌ش كه ده‌یانشۆن و خورییهكهیان ده‌بریسكێته‌وه له پاكیدا، كاری دیكه چ شتێك پێویست بكات بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجامده‌درێت و به مه‌به‌ستی فرۆشتنی بۆ شاره گه‌وره‌كانی خۆرئاوای توركیا ره‌وانه ده‌كرێن.