Muş
مووش - AA
لاله‌ی به‌هاره كه ته‌مه‌نی 15 رۆژ ده‌بێت له ده‌شته‌كانی مووش، دیمه‌نی وه‌رزی به‌هاریان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه.
لاله‌كان كه له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه به شێوه‌یه‌كی خۆڕسك ده‌ڕوێن، ئه‌مساڵ به هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رماوه، مانگێك زووتر ده‌ركه‌وتن.
ره‌مزی مه‌راڵ كه به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن سه‌ردانی كێڵگه‌كه‌ی خۆی كردووه ده‌ڵێت "لاله‌كان به‌هایه‌كی گرنگی شاری مووش-ن و له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزگاری‌یان لێناكرێت، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ناوچووندان".
مه‌راڵ گوتی: "به هۆی زووتر هاتنی وه‌رزی گه‌رماوه، گوڵه‌كان مانگێك زووتر پشکوتوون. به گشتی له‌كۆتایی مانگی نیساندا ده‌ڕوێن و له ناوه‌ڕاستی ئایاردا كۆتاییان دێت. دیمه‌نێكی زۆر جوانیان هه‌یه".