Hemn Osman
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
كه‌می بارانبارین له ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو (ناوچه كوردییەكانی توركیا) نیگه‌رانی جووتیارانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
نزیكه‌ی مانگێكه به‌هۆی نه‌بارینی بارانه‌وه، جووتیاران به ئاوی بیر، ئاوی ئه‌و تۆوانه ده‌ده‌ن كه چاندوویانن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوێن و زیانیان به‌ر نه‌كه‌وێت.
نوێنه‌ری پارێزگەی ماردین له ده‌سته‌ی جووتیارانی توركیا ئیبراهیم خه‌لیل كوزو، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "جووتیارانی دۆڵی كزڵته‌په كه به‌رهه‌می دووه‌می گه‌نمه‌شامیان كۆكردۆته‌وه، ده‌ستیان به ناشتنی تۆ كردووه به‌ڵام به‌هۆی كه‌می بارانبارینه‌وه ناچاربوون خۆیان ئاوی كێڵگه‌كه‌یان بده‌ن".
گوتیشی: "نزیكه‌ی مانگێكه باران نه‌باریوه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆوانه‌ی له تشرینی یه‌كه‌مدا چێنراوه چرۆ بكه‌ن، جووتیاران ئاویان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئاویان نه‌ده‌ن تۆوه‌كه ئهپووكێتهوه. ئه‌و ئاوه‌شی كێڵگه‌كانی پێ ئاو ده‌درێت له‌و بیرانه ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ین كه 300-400 م قووڵن. هه‌روه‌ها بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و ئاوه‌ش پاره ده‌ده‌ینه وزه. نزا ده‌كەین، باران ببارێت".
جووتیارێك به‌ناوی عیزه‌دین كۆچهان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی نه‌بارینی باران به‌ڕێژه‌ی پێویست، چرۆی تۆوه‌كانیان زیانیان به‌ركه‌وتووه و گوتی: "له‌به‌ر نه‌بارینی باران، ناچار بووین خۆمان كێڵگه‌كان ئاو بده‌ین".