Mohammed Baqi Hussein
13 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2017
كلیس - AA
هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره ده‌درێت كه له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی كلیس كه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رگیراوه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ به هۆكارێكی نه‌زانراو له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی كاتیی نێوان كلیس-عه‌نتاب ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاگره‌كه به هۆی كاریگه‌ریی رەشەباوه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه له ناوچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كاندا كهوتووهتوه، جار جاره ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بیسترێت.
ئه‌و رێگایه‌ی به نزیك شوێنی ئاگره‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت، به رووی هاتوچۆدا داخراوه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێره ئاگركووژێنه‌وه و تیمی ته‌ندروستی گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.