Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2015
له ئهنجامی ئاگركهوتنهوه له نهخۆشخانهی گشتیی شاری جازانی باشووری سعوودیه ، 25 كهس گیانیان لهدهستدا و 107ی دیكهش بریندار بوون.
لەروونكردنەوەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە لەلایەن یەكەی بەرگری شارستانی ناوچەی جازان بڵاوكراوەتەوە هاتووە "لەئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گشتیی جازان، 25 كەس گیانیان لەدەستدا و 107ی دیكەش بریندار بوون".
بەپێی روونكردنەوەكە 21 تیمی فریاكەوتن و ئاگركوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن لەگەڵ هێزی ئەمنیدا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كوژاندۆتەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ناوچەی جازان یەحیا قەحتانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هەواڵدراوە لەسەر ئاگركەوتنەوە لە نهۆمی یەكەمی نەخۆشخانەكە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە".
قەحتانی رایگەیاند كە لەئەنجامی ئاگركەوتنەوەكەدا 25 كەس گیانیان لەدەستداوە و 107ی دیكەش بریندار بوون و بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی دیكەی ناوچەكە.
راشیگەیاند كە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە هێشتا نەزانراوە و لەوبارەوە لێكۆڵینەوە دەست پێ كراوە.