"له‌گه‌ڵ عه‌فرین سه‌رله‌نوێ جوڵانه‌وه‌ی خۆڕاگری ده‌ست پێ ده‌كات"
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان گوتی: "ئیتر قۆناغی بەکارهێنانی ئامێره‌كان تەواو بووە. له‌گه‌ڵ عه‌فرین ئێستا سه‌رله‌نوێ جوڵانه‌وه‌ی خۆڕاگری ده‌ست پێ ده‌كات".
Ankara
سامسۆن - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان گوتی: "ئیتر قۆناغی بەکارهێنانی ئامێره‌كان تەواو بووە. له‌گه‌ڵ عه‌فرین ئێستا سه‌رله‌نوێ جوڵانه‌وه‌ی خۆڕاگری ده‌ست پێ ده‌كات".
ئەردۆ‌غان بەشداری لە کۆنگرەی شەشەمی لقی سامسۆنی ئاک‌پارتی کرد و تیایدا گوتارێکی پیشکەشکرد.
لە دەستپێکی گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا موژدەی کردنەوەی زانکۆیەکی بە هاوشاریانی سامسۆن دا و گوتی: "لە سامسۆن زانکۆیەکی دیکەی حکوومی دەکەینەوە. سەبارەت بە باتەکەش دوێنێ لیژنەی خوێندنی باڵا بڕیاری داوە".
ئەردۆ‌غان باسی لە بابەتی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری عەفرین کرد لە سووریا گوتی: "ئیتر قۆناغی بەکارهێنانی ئامێره‌كان تەواو بووە. له‌گه‌ڵ عه‌فرین ئێستا سه‌رله‌نوێ جوڵانه‌وه‌ی خۆڕاگری ده‌ست پێ ده‌كات".ناوبراو رەخنەی لەو کەس و لایەنانە گرت کە بە تورکیا دەڵێن داگیرکەر و گوتی: "هیچ كه‌س ناتوانێت به سوپای توركیا بڵێت، وه‌ك داگیركه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. رۆژئاوا جوانترین نموونه‌ی داگیركارییان نیشانداوه."
ئەردۆ‌غان گوتیشی: "لە کەمترین ماوەدا بە درێژایی سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا دەگەینە لای برایان و خۆشکانمان لەناوچەکە".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەو وڵاتانەدا کە پشتیوانی تورکیا دەکەن لە بنبڕکردنی تیرۆر و گوتی: "خۆشحاڵ ده‌بین به‌وه‌ی ژماره‌ی دۆسته‌كانمان زیاد بكات، به‌ڵام كه‌سانێك به پێداگیرییه‌وه بێن و به‌رده‌وام بن له تێكدانی كاره‌كان به هاتنیان بۆ بن لوتمان و چه‌قۆ دانان له سه‌ر ملمان، ئه‌و كاته چاومان كه‌س نابینێت".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "جگه له ئێمه هه‌موو كه‌س به نیاز و تاكتیكی جیاجیا له‌وێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی برایانمان له‌ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌بینن و په‌یامی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نێ، هه‌ر له ته‌ل رفعه‌ت تا منبج، تا ته‌لئه‌بیه‌ز و ره‌سوله‌ین، توركیا بێت و ئارامی و ئاسایشیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكات. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌و بانگه‌وازانه‌یان بێوه‌ڵام ناهێڵینه‌وه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر بابەتی پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ و گوتی: "ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست هاوپه‌یمانییه‌كمان پێكهێناوه. ئومێده‌كه‌م ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه خێری پێوه‌بێت بۆ گه‌ل و وڵاتمان. ئینشائه‌ڵا ئه‌مه ده‌بێت خاڵی ته‌واوكردنی جووڵانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی دووه‌می ئاینده، هاوپه‌یمانیی حكوومه‌تی سه‌ركۆماری، هاوپه‌یمانیمان له په‌رله‌مان و زیندووكردنه‌وه‌ی توركیا. زۆر به‌هێزترده‌بین. ئینشائه‌ڵا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م گه‌له پارچه پارچه بكه‌ن، زللـه‌ی پێویست له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی ئازار و هه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تی سه‌ركۆماریدا ده‌خۆن."
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بیبیستێ دیسانه‌وه له سامسون هاوار ده‌كه‌ین یان ده‌بین یان ده‌مرین. كه ئه‌وه ده‌ڵین هه‌رگیز گوتاری حه‌ماسی ناده‌ین. ئێمه هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت، هه‌ستیاری گه‌ل، پێداگیری وڵات ده‌رده‌بڕین. له‌وانه‌یه كه‌سانێك هێشتا له پێداگیری ئێمه تێنه‌گه‌یشتبن و وای ببینین گوته‌كانمان قسه‌ی بێكردارن و به ته‌نگه‌تاوكردنمان خۆمان ده‌شارینه‌وه. به‌ڵام دڵنیا بن زۆر به‌هه‌ڵه‌داچوون".