بەیروت
وەزیری ناوخۆی لوبنان (مەڕوان شەربیل) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "بۆ چارەسەری دۆسێی کەسانی رفێنراو لەلوبنان ھەنگاوی زۆر گرنگمان ناوە" بەڵام شەربیل سەبارەت بە ئازادکردنی دوو فڕۆکەوانی تورکیا لەوڵاتەکەی زانیاریی زیاتری نەدا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو (١٣ی تشرینی یەکەم) کەناڵی تەلەڤزیۆنی LBC ی لوبنانی وێنەی فڕۆکەوانە تورکییەکانی بڵاو کردەوە و فرۆکەوانەکان گوتیان "لە بارودۆخێکی باشداین و دەمانەوێ بگەڕێینەوە نێو کەسوکاری خۆمان".
گروپێکی چەکدار لەلوبنان رۆژی (٩ی ئاب)ی ئەمساڵ دوو فڕۆکەوانی ھێڵی ئاسمانیی تورکیایان لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لوبنان رفاند. دوای چەند رۆژ لەو رووداوە (گروپی زیارەتکارانی ئیمام رەزا) بەرپرسیارێتی خۆیان لەڕفاندنی فڕۆکەوانەکەیان راگەیاند.