واشنتۆن
جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی بەشداربوونی لە بەرنامەیەکی رادیۆیی وڵاتەکەیدا گوتی" ئەگەر بەشار ئەسەد لە پۆستەکەی بمێنێنتەوە یان نا، پێویستە چەکی کیمیایی لەو ناوچەیە بنەبڕ بکرێت چونکە دەزانین ئەو چەکانە لە کوێ حەشاردراون. ھیوادارم بە پەلە ئەو چەکانە لە شوێنێک کۆبکرێنەوە".
کیری جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەڕێی دیپلۆماسی و گوتی" چارەسەری سەربازیی لە ئارادا نییە. بەدڵنیایەوە دەڵێم نەخێر چارەسەری قەیرانەکە بەسەربازیی ناکرێ و رێی دیکە دەگرینەبەر".