Serhat Tutak, Zeynep Duyar
29 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2026
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە، گیورسەل باران ئاماژەی بەوە کرد لە خاڵی بەیەکگەیشتنی تۆڕەکانی شەمەندەفەری خێرا، شاڕێکان و فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کە دەروازەمانە بەڕووی جیهاندا، لە پێگەی بنکەیەکی لۆجستی بەهێزداین و، ڕایگەیاند: "پرۆژەی میترۆی ئەسەنبۆغا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت، توانامان لە بواری گواستنەوەدا بەهێتر دەکات".
بە بەشداری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە باران و سەرۆکی ژووری پیشەسازیی ئەنقەرە، سەیت ئاردچ و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بۆرسەی بازرگانیی ئەنقەرە، فایق یاڤوز لووتکەی ئابووریی ئەنقەرە لە بارەگای دامەزراوەی تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن دەستیپێکرد.
لە گوتارێکیدا کە لە لووتکەکەدا پێشکەشی کرد، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە باران باسی لەوە کرد لە خاڵی بەیەکگەیشتنی تۆڕەکانی شەمەندەفەری خێرا، شاڕێکان و فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کە دەروازەمانە بەڕووی جیهاندا، لە پێگەی بنکەیەکی لۆجستی بەهێزداین و، ڕایگەیاند: "پرۆژەی میترۆی ئەسەنبۆغا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت، توانامان لە بواری گواستنەوەدا بەهێتر دەکات".
هاوکات سەرۆکی ژووری پیشەسازیی ئەنقەرە، سەیت ئاردچ ئاماژەی بەوە کرد پێویستە ئەم تەکنەلۆجیایە کە لە کەرتی بەرگرییدا کۆبووەتەوە، بگوێزرێتەوە بۆ سەرجەم کەرتەکانی دیکە و، ڕایگەیاند: "لە تەندروستییەوە تا وزەی سەوز، کشتوکاڵی ژیریی و تەواوی کەرتی بەرهەمهێنانی مەدەنی. پێشنیارمان بۆ دامەزراندنی سەرۆکایەتیەکی خاوەن دەسەڵات کە سەرەتا ئەم تەکنەلۆجیایە بگوازێتەوە بۆ پیشەسازی تەندروستیی، لەژێر تیشکی ئەم دیدگایەدا هەڵدەسەنگێنین".