Çiğdem Münibe Alyanak,Kübra Kara
27 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2022
ئیستانبوڵ – AA
لە دووەم رۆژی لووتکەی میدیایی تورکیا و ئەفریقا کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە هۆتێلێک لە ناوچەی باکرکۆی ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت، پانێڵێک بە ناوی "(بێ)سیستەمی نێودەوڵەتی لە سەردەمی قەیرانی درێژخایەن"دا رێک خرا.
سەرۆکی بەشی دیپلۆماسی گشتیی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئۆغوز گوینەر کە پانێڵەکەی پێشکەش کرد ئاماژەی بەوە دا کە چوونەتە ناو قەیرانێکی جیهانییەوە، گوزاری بێسیستەمی نێودەوڵەتی لەلایەن پسپۆڕان، سیاسەتمەداران، مامۆستایانی زانکۆ و کۆمەڵانی خەڵکەوە تاوتوێ دەکرێت بەڵام بە داخەوە تاکوو ئێستا پێناسەیەکی دروستی بێسیستەمی نێودەوڵەتی نەکراوە.
سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەحمەد ئویساڵیش ئاماژەی بەوە دا کە بێسیستەمی نێودەوڵەتی لە ئارادایە و بۆ ئەمەیش داگیرکردنی عێراق و ئەفغاستان بەبێ بوونی هیچ پاساوێکی یاسایی و لکاندنی کریمیا بە رووسیاوەی بە نموونەی ئەمە هێنایەوە.
ئویساڵ ئاماژەی بەوە دا کە سیستەمێکی نوێ لە جیهان هاتووەتە ئارا و گوتی: "سەروەری یاسا بەسەر لاوازەکاندا دەسەپێندرێت، بەڵام بۆ وڵاتانی بەهێز کارپێکراو نییە. کە بیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەینەوە ئەوا بەبێ ئەوەی ببن بە جیهانی قازانج بەدەست دەهێنن. لەو سیستەمە نوێیەی جیهاندا کۆمپانیا نێودەولەتییەکان لە سەرووی دەوڵەتانن. ئەو داهاتەی ئەوان بە دەستی دەهێنن، لەوانەیە زیاتر بێ لە داهاتی وڵاتێک".
بەڕێوەبەری SETA-Washington DC Research، کڵچ بوغرای کاناتیش ئاماژەی بەوە دا کە ئیدی کەس باسی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناکات لە کاتێکدا جۆری ئۆمیکرۆنی ئەو پەتایە بە شێوەیەکی زۆر جیدی ژمارەیەک لە وڵاتانی باشووری ئاسیای گرتووەتەوە.
کانات ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی هۆشدارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێویستە لە ئامادەباشیدابن بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای نوێ، بە تایبەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە وڵاتان لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەرهەمهێنانی دەمامک و ئامێری هەناسەدان.