Hatice Şenses Kurukız,Berk Özkan
27 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ھەر کەسێک ئەو خەباتەی ئێمە کە لە ناوچەکەدا دەیکەین بە یاریەکی تاکتیکی ئاسایش لێکبداتەوە ئەوا بزانن نەک تەنھا ئاگاداری راستییەکانی نێو وڵاتەکەمان نییە بەڵکو ئاگاداری راستییەکانی جیھانیش نییە".
ئەردۆغان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە کۆشکی وەحدەددینەوە بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی تونێلی کزلجیھەمام-چارکەز کرد.
ئەردۆغان گوتی: "کاتێک کە یەکپارچەیی وڵاتەکەمان، یەکێتی نەتەوەیی و داھاتووی دەوڵەتەکەمان دەبێتە جێگەی باس، ئەوا ئەگەر پێویست بکات ژیانمان لەسەری دادەنێین".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ھەر کەسێک ئەو خەباتەی ئێمە کە لە ناوچەکەدا دەیکەین بە یاریەکی تاکتیکی ئاسایش لێکبداتەوە ئەوا بزانن نەک تەنھا ئاگاداری راستییەکانی نێو وڵاتەکەمان نییە بەڵکو ئاگاداری راستییەکانی جیھانیش نییە".