Abdullah Shukur
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
تونس - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، نورەددین جانیکلی لەبارەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی S-400 کە تورکیا لە وڵاتی رووسیا دەیکڕێت، گوتی: " رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کڕینی دوو سیستەم و چوار پاتری بۆ کارپێکردنی سیستەمەکە تەوابووە".
جانیکلی لە دوای کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھاوبەشی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری تونس، باجی قائید سبسی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
جانکیلی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە سەرۆکی کۆمپانیای Rosteh رووسی، سێرجی جیمەزۆڤ رایگەیاندووە رووسیا چوار پاتری سیستەمی بەرگری مووشەکی S-٤٠٠ی بە بڕی ٢،٥ ملیار دۆلار لە رووسیا کڕیوە و گوتی: "ئەم ھەواڵە راستە، دوو سیستەم و چوار پاتری کارپێکردنی ئەو سیستەمە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کراوە".
جانیکلی راشیگەیاند کە ئەوان بڕیاریان داوە نیوەی پارەکە بە قەرز و نیوەکەی دیکەش بە کاش بیدەن.