Esin Işık,Ramal Abdullah Mahmood
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
وەزیری بەرگری تورکیا نورەددین جانیکلی لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی عەفرین رایگەیاند: "ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دەدرێت وەک چۆن بەڕێز سەرکۆمار باسی کرد".
جانیکلی لەبارەی پێشهاتەکان بۆ کەناڵی A Haber دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
وهزیری بهرگری توركیا، نورهددین جانیكلی لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی عەفرین، گوتی:"وهك ئهوهی بهڕێز سهركۆمارمان باسی كرد ئهو ئۆپهراسیۆنه ئهنجامدهدرێت. بهڵام كات و سات لهچوارچێوهی پێویستی ئۆپهراسیۆنهكهدایه و، بهشێكه له پلانهكه كه پهیوهسته بهوهی ئۆپهراسیۆنهكه به كاریگهرترین شێوه و به سهركهوتووترین شێوه بهڕێوهبچێت. لهبهرئهوه ئێستا لهو چوارچێوهیهدا كاری پێویست دهكرێت. ههموو هێڵهكانی تیرۆر و ههژموونی له باكووری سووریا لهناودهبرێت. ئهوه چارهیهكی دیكهی نییه".
ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و بەمەبەستی رێگری کردنە لە کردە تیرۆریستییەکان کە مەترسی جدی و هەڕەشە بۆ سەر تورکیا دروست دەکات. ئاماژەی بەوەشدا پێویستە هەرگیز ئەوە لەبیر نەکرێت.
جانیکلی ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا زۆرترین هاوکاری ئەو رێکخراوەی کردووە بە پێدانی چەک، گوتی: "چەندین جار لە سەر هەموو ئاستێک ئەمەمان پێگوتوون. خۆشیان دان بەوەدا دەنێن ئەو هاوکاریە و پشتگیریکردنەی بە چەک و تەقەمەنی دەیدەنە ئەو رێکخراوە باڵی سووریای پەکەکەیە کە خۆی پەکەکەی بە رێکخراوی تیرۆریستی ناساندووە".
جانیکلی تیشکی خستە سەر ئەوەی لەمبارەیەیشەوە هەموو جۆرە زانیاری، بەڵگە، دۆکیۆمێنت، گرتە، وێنەی بێشوماریان دواتە ئەمریکییەکان. گوتی: "خۆی دوای لێوردبوونەوە لەو دۆسیانە دەرفەتی ئەوە نەما کە دان بەوە دانەنێن پەیەدە/یەپەگە باڵی سووریای پەکەکەیە. بەڵام وێڕای دان نەنان بەوەشدا بەردەوام بوون لە هاوکارییەکانیان. بەهەمان شێوە هاوکاری لۆجیتیکی و ئابووری ئەندامانیان دەکرێت بە شێوەیەکی جدی لە ئەورووپا".
وەزیری بەرگری تورکیا نورەددین جانیکلی لەبارەی لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە عەفرین، رایگەیاند: "هەڵسەنگاندنێکی بێواتایە. یەکەم داعش تەواو بووە. لە راستیدا تەناتەت بەکارهێنانی ئەو گوزارەیە بۆ داعش لە سووریا بە تایبەتی لە لایەن ئەمریکا بوو بە ئامرازی دامەزراندنی هەژموون لە ژمارەیەک ناوچەی دیاریکراو و حوکم کردنی ئەو ناوچانە (لە لایەن پەیەدە). لەمڕۆوە گوزارەکانی وەک 'گەورەترین مەترسی داعشە. لەبەرئەمە دەبێت هەموو لایەک بۆ سەر داعش سیاسەتەکانی دیاری بکات و بەم پێیە بکەوێتە جموجۆڵ' تا بڵێی لێدوانی بێواتان. هەڕەشەی داعش تەواو بووە و بە شێوەی فەرمی راشگەیەندرا. ئیدی هەڕەشەی دآعش لە سووریا و عێراق نەماوە. لە کاتێکدا ئەو راستییە لە گۆڕێیە لە راستیدا لێدوانی لە جۆری 'تەرکیز بخەنە سەر داعش' زۆر بێواتایە".