Fatih Mehmet Kürkçü
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
سینۆپ – AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتومانه، ته‌نها ناتوانین ئه‌وان بهێنینه‌وه كه گیانیان له‌ده‌ست داوه. جگه له‌وه هه‌موو جۆره كێشه‌یه‌ك به خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌م زووانه هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ له ئایناجك نموونه‌كانی ئه‌مه به روونی ده‌بینین".
ئوئاد ئۆكتای به هێلیكۆپته‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شارۆچكه‌ی ئایناجك-ی له پارێزگای سینۆپ به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانی به‌ر كه‌وتووه و له بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاره‌ساته‌كان زانیاری له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانه‌وه وه‌رگرت. دواتریش بۆ میدیاكاران دوا.
ئۆكتای رایگه‌یاند: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتومانه، ته‌نها ناتوانین ئه‌وان بهێنینه‌وه كه گیانیان له‌ده‌ست داوه. جگه له‌وه هه‌موو جۆره كێشه‌یه‌ك به خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌م زووانه هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ له ئایناجك نموونه‌كانی ئه‌مه به روونی ده‌بینین".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد، به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی ئاو و كاره‌با كه به هۆی لافاوه‌كه‌ی سینۆپ-ه‌وه درووست ببوو، نه‌ماوه، گوتی: "جگه له گوندێك كێشه‌ی هاتوچۆ نه‌ماوه. هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده به رووی هاتوچۆدا".