Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
كریستچهرچ- AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانی شاری كریستچهرچ باشووری نیوزیلاندیان كرد كه تیایدا هێرشی تیرۆریستیی كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و به هۆیه‌وه 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
فڕۆكه‌ی تایبه‌تی CAN كه جێگری سه‌ركۆماری توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و شاندی یاوه‌ریانی هه‌ڵگرتبوو، كاتژمێر 18:00 به‌كاتی ناوخۆی نیوزیلاند له فڕۆكه‌خانه‌ی كریستچهرچ نیشته‌وه.
ئۆكتای و چاوش‌ئۆغڵو له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، ئه‌حمه‌د ئه‌رگین-ه‌وه پێشوازی لێكران و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه كه هێرشه‌كانیان تیادا ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند، جاسیندا ئادێرن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زانیاری نوێی سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كان خسته‌ڕوو و خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا به سه‌ردانی شاندی توركیا و گوتیشی:
"ئه‌و شانده‌ی له توركیاوه دێت بۆ پشتیوانییه له موسڵمانان، خۆشحالین به‌وه. توركیا وڵاتێكه كه زۆرینه‌ی موسڵمانه، چاوه‌ڕوانیانین".