Salih Bilici
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش، وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه و، باسی له پرسەکانی رۆژ كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بوونی سه‌ربازانی توركیا له باشیك، كورتوڵموش گوتی: "بوونی توركیا له باشیك شه‌رعییه. هه‌تا له‌وێ پێویستیان پێمان بێت ده‌مێنینه‌وه".
- "توركیا، بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی مووسڵ له‌وێیه"
كاتێک لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌بیرهێنرایه‌وه سه‌باره‌ت به باشیك، كورتوڵموش گوتی: ''ئەگەر بەڕاستیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەدژی داعش دەجەنگن، دەبووایە بە پەلەترین بابەتی رۆژڤ چەندین ساڵە رزگارکردنی مووسڵ بێت. تورکیا بۆ ئەو مەبەستە لەوێیە، بۆ ئەوەی پشتیوانیی دانیشتوانی مووسڵ بکات. بەڵام وەکو ئەوەی ئەمانە هیچ بوونیان نەبووبێت، هێنانە ئارای ئەم باسە ئەو گوتەیە دەهێنێتە بەرباس کە دەڵێ 'تەماشای ئەو کەسە مەکە کە قسە دەکات، تەماشای ئەوە بکە کە قسەکەی پێ دەکات'. بەدڵنیاییەوە لەژێر کاریگەریی خەڵکانی دیکەدا و لەبەرئەوەی لەڕووی سیاسییەوە ناتوانێت هیچ شتێک بڵێت، ئەم قسانە دەکات''.
- "تا له عێراق ئاشتیی به‌رقه‌رار نه‌كرێت، كێشه‌ی مووسڵ چاره‌سه‌ر ناكرێت"
كورتوڵموش باسی له‌وه كرد كه بانگهێشتكردنی رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی بۆ ناوچه‌كه بۆ رزگار كردنی مووسڵ كارێكی هه‌ڵه‌یه و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌ناوی رزگاركردنی مووسڵه‌وه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه بانگهێشت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر گرووپێكی تیرۆریستیی چه‌كداری دیكه بانگهێشت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی دیكه جگه له پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی شاره‌كه بانگهێشت بكه‌ن وه‌كو دومه‌ڵ، ئاشتی له عێراقدا ده‌سته‌به‌ر ناكات و كێشه‌ی مووسڵ چاره‌سه‌رناكات".
- "شه‌ڕی مه‌زهه‌بی زه‌ڕه‌یه‌ك سوودی نابێت"
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵ ده‌درێت به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زهه‌بییه‌وه ناوچه‌كه دابه‌ش بكرێت و، گوتی: "شه‌ڕێكی مه‌زهه‌بی كه له ناوچه‌كه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات، زه‌ڕه‌یه‌ك سوودی بۆ سوننه و شیعه نابێت. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زهه‌بییه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه دابه‌ش بكرێت، ئه‌وا ئامانجه‌كانی ئێمپریاڵ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وڵاته‌كانن. پێویسته سه‌ره‌تا هه‌ست به‌وه بكه‌ین".
- "له بێ چاره‌ییدا ئه‌مبه‌راوبه‌ر ده‌كه‌ن"
نومان كورتوڵموش، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا هه‌ندێ له هاوپه‌یمانه كۆنه‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه و، گوتی: "هه‌ندێ له هاوپه‌یمانه كۆنه‌كانیان گۆڕی، به‌شێك له دوژمنه كۆنه‌كانیشیان یان ركابه‌ره‌كانیان وه‌ك دوژمن گرته خۆ. ئه‌وه كارێكه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌سووده ئه‌گه‌ر بزانن بۆچی ئه‌وه‌یان كردووه. پێم وانییه ئه‌مریكییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و وه‌ك ده‌ره‌نجامی پلانێك ئه‌وه‌یان كردبێت. به‌ڵكو له بێ چاره‌ییدا ئه‌مبه‌راوبه‌ر ده‌كه‌ن".
- "سه‌رله‌نوێ ئیسلامفۆبیا گهرمكرایهوه"
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌شێكی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا كێشه‌یان هه‌یه و، گوتی: "بەداخەوە کۆمەڵێک کێشەی ناو کۆمەڵگە هەیە لە ئەمریکا. بۆ نموونە ترس لە ئیسلام. بەداخەوە هەندێک لایەنی تاریکخواز لەدوی ۱۱ی ئەیلوول کاریان لەسەر ئەمە کردوو و بە ئامادەکراوی خستیانەوە بەردەم کۆمەڵگە".
- "كار گه‌یشتووه‌ته لێواری ده‌ستپێكی شه‌ڕێكی جیهانیی"
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت كۆتاییه‌كی هه‌بوو، به‌ڵام شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی سووریا سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه و، گوتی: "روونتر بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ته درێژه بكێشێت، له‌مه‌ودوا ئیدی ده‌گاته ئاستێك ئه‌مریكا و رووسیا شه‌ڕ بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه كار گه‌یشتووه‌ته لێواری ده‌ستپێكی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی یان جیهانیی".
- "نازانن كه رێكخراوی تیرۆریستی چ باجێكیان پێ ده‌دات"
"ئەمڕۆ ئێوە بە مەبەستی هاوسەنگکردنی بارودۆخەکە دەستپێشخەری بکەن لە داواکردنی پشتیوانی پەیەدە-پەکەکە، نازانن کەوا سبەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە بەرامبەردا چۆن باجەکەتان پێ دەداتەوە. ئەگەر بێت و کارکردن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی بۆ هەر وڵاتێک سەریگرتبایە، ئەوا ئەو وڵاتانەی کە ئەلقاعیدە و بۆکۆحەرام-یان بەکارهێنا ئاوا رووبەڕووی ئەو نەهامەتییانە نەدەبوونەوە".
- "سووریا، وڵاتی سوورییه‌كانه"
كورتوڵموش باسی له‌وه‌یش كرد كه گه‌لی سووریا خۆی بڕیار ده‌دات سووریا چۆن به‌ڕێوه ببرێت و، گوتی: "سووریا، وڵاتی سوورییه‌كانه. ئێمه ئامۆژگارییان ناكه‌ین كه گه‌لی سووریا خۆی چۆن به‌ڕێوه ده‌بات. رژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌مریكییه‌كان، رووسه‌كان، ئێرانییه‌كان ئامۆژگاریان ناكه‌ن. گه‌لی سووریا خۆی بڕیار ده‌دات سووریا چۆن به‌ڕێوه ببرێت".
- "گۆڕینی سیاسه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به سووریا"
كورتوڵموش ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه زۆر جار سیاسه‌تی توركیایان له‌باره‌ی سووریاوه بۆ رای گشتیی ئاشكرا كردووه و، گوتی: "له پێناو ره‌وینه‌وه‌ی زۆرێك له كێشه‌كان كه بوونه‌ته به‌ڵا بۆسه‌ر توركیا، توركیا روون و ئاشكرایه له گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی سه‌باره‌ت به سووریا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك له سووریادا هاریكار ده‌بێت له هه‌نگاونان".
- "رژێم، یه‌كێكه له دارده‌سته‌كانی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت"
كورتوڵموش، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رژێمی سووریا ئامڕازیكه له شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت له ناوچه‌كه‌دا و، گوتی: "هه‌ركه‌س و لایه‌نێك په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی به وهكالهتهوه هه‌بێت، ده‌زانێت كه ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێك نییه بتوانێت درێژه‌ی پێ بدات و خه‌رجییه‌كه‌ی دابین بكات. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه رژێمی سووریا یه‌كێكه له دارده‌سته‌كانی ئه‌و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ته. لایه‌نی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵام پێویسته ئه‌ویش وه‌ك یه‌كێك له رێكخراوه‌كان ببینرێت له‌م شه‌ڕه‌دا. ئیدی ئه‌ویش ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانیی لێده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه به‌و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ته ناده‌ن، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ده‌زانێت رێگای ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وه مێزی ئاشتیی و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه".
- "رژێم گه‌یشتۆته خاڵی رێككه‌وتن"
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له سووریا، كورتوڵموش گوتی: "تاوەکو یەکە یەکەی هاووڵاتییانی سووریا کۆمەڵکوژ نەکراون، پێویستە رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزرێتەوە، من لەو باوەڕەدام کە دەبێت رێگەچارەیەک لەگەڵ رژێمی ئەسەد بدۆزرێتەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئایا گەلی سووریا دەیانەوێت رێککەوتن لەگەڵ دیکتاتۆرێکی خوێن‌ڕێژ بکەن یاخود نا".