Hüseyin Cem Dağıstanlı, Duygu Yener
08 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2026
جێگری سەرکۆماری تورکیا جەودەت یڵماز ڕایگەیاند کە "بە تەواوبوونی قۆناغەکە (تورکیای بێ تیرۆر) تورکیا دەچێتە قۆناغێکی نوێ لە دیموکراسی و گەشەکردن و بەرەو ستانداردە هەر بەرزەکان دەڕوات".
جەودەت یڵماز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی CNN Türkی وڵاتەکەی هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی ڕۆژەڤ کرد.
جێگری سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "بە تەواوبوونی قۆناغەکە (تورکیای بێ تیرۆر) تورکیا دەچێتە قۆناغێکی نوێ لە دیوکراسی و گەشەکردن و بەرەو ستانداردە هەر بەرزەکان دەڕۆن".
یڵماز وێڕای ئاماژە بە دەستکەوتەکانی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر، گوتی، "دەبێ زۆر ئاگادار بین کە هەندێک لایەن هەیە کە ناتوانێ ئەوە قبوڵ بکات کە دەستکەوتەکانی تورکیا بەو قۆناغە مێژووییە و کێشەیەکی ئاوا گرنگ بە هەڵوێستێکی نیشتمانی و وشیاری بە ڕێگەی دامەزراوەکانی چارەسەر بکات".
جەودەت یڵماز ڕایگەیاند، ئەگەر قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر بە شێوەی ئەرێنی بەردەوام بێت، سەرچاوەکان بۆ وەبەرهێنان، گەشەی مرۆیی و ژێرخانەکانی تەرخان دەکرێت و دەشێ تورکیایەکی تەواو جیاوازمان هەبێت.
جێگری سەرکۆمار باسی لەوەش کرد کە دەوڵەت توانای چارەسەری کێشەکانی خۆی هەیە و گوتی: "ئێمە گەیشتووینە ئەو قۆناغە کە کێشەیەکی ٥٠ ساڵە لە وڵاتەکەمان چارەسەر دەکەین و لە دەستی ڕزگارمان دەبێت".
جەودەت یڵماز ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوە نموونەیەک دەبێت بۆ هەموو ناوچەکە و لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە دەیانەوێ پەرە بە ئارامی لە ناوچەکە بدەن و ئەوەش هەنگاوێکە بەرەو ئەو خواستە و گوتی: "تورکیای بێ تیرۆر نموونەیەکە بۆ هەموو ناوچەکە و هەموو ناوچە بۆ چارەسەری کێشەکانی متمانەی زیاتری بە خۆی دەبێت".
جێگری سەرکۆماری تورکیا جەودەت یڵماز هەروەها لەبارەی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆریش داوای لە هاووڵاتیان کرد کە بەرامبەر هاندانەکان وشیار بن و متمانە بە دەوڵەت و دامودەزگاکانی بکەن.