Mazın Asad,Abdullah Shukur
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
ئەنقەرە
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەراڵ خولوسی ئاکار، لە سەردانێکیدا بۆ ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات لە شاری کلیس رایگەیاند: "لەگەڵ کۆنترۆڵکرنەوەی شارۆچکەی ئەلباب، ئەو پلانانەی کە لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە دیاریکرابوون، جێبەجێکران. بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی ژیان و گەڕاندنەوەی خەڵکی ناوچەکە، پاڵپستی تەواو پێشکەش دەکرێت".
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، ھەریەک خولوسی ئاکار، فەرماندەی ھێزە وشکایی جەنەراڵ ساڵح زەکی چۆڵاک، فەرماندەی ھێزەکانی دەریایی ئەمیراڵ بولەنت بۆستانئۆغڵو، فەرماندەی ھێزەکانی ئاسمانی جەنەراڵ عابیدین ئوناڵ چەند ناوچەیەکیان لە شاری عەنتاب و کلیس بەسەر کردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ جەنەراڵ خولوسی ئاکار بەھۆی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ئەلباب سەردانی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی لە شاری کلیس کرد و بەھۆی قارەمانێتی و بوێرییانەوە، ستایشی ھێزەکانی بەشداربوو لە ئۆپەراسیۆنەکەی کرد.
دواتر ئاکار لە بەرنامەیەکدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا سەربازی تورکیا لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاڵا و نیشتمانەوە ھەزاران ساڵە گیانیان دەبەخشن و راشیگەیاند ھێزەکانیان بە قارەمانێتی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات خەبات دەکەن.
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا روونیشی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بە مەبەستی بەرگریکردن لەخۆ، نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوانی تیرۆریستی، دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەل و سنوورەکان، رێگریکردن لە نیشتەجێبوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە و دابینکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکە دەستی پێکردووە.
ئاکار راشیگەیاند کە ھەر لە ھەنگاوە سەرەتاییەکانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ناوچەکانی جەرابلوس، ئەلراعی، دابق لە رێکخراوەکانی تیرۆریستی پاککراونەتەوە و خەڵکی ناوچەکەش گەڕاوەتەوە شوێنەکەی خۆیان.
ئاکار ئاماژەی بەوەش دا کە لە دوای ئەمەش ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شارۆچکەی ئەلباب دەستیپێکردووە و بەھۆی بوونی ئەگەری ھێرشی خۆکوژی و قەناس بەدەست و ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراو ئۆپەراسیۆنەکە بە وریایەوە بەڕێوەچووە.
ئاکار راشیگەیاند کە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوێکی تیرۆریستی زۆر بە وریایانە مامەڵەیان کردووە و ھەوڵی زۆریان داوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و پێکھاتەی مێژوویی و رۆشنبیری ناوچەکە.
ئاکار راشیگەیاند کە ھەر لە ھەنگاوە سەرەتاییەکانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ناوچەکانی جەرابلوس، ئەلراعی، دابق لە رێکخراوەکانی تیرۆریستی پاککراونەتەوە و خەڵکی ناوچەکەش گەڕاوەتەوە شوێنەکەی خۆیان.
ئاکار گوتیشی: "شەھیدەکانمان گەورەترین رۆڵیان ھەیە لە سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە و بە ھیچ شێوەیەک متمانەی گەلەکەمان بە فیرۆ نەداوە. ھاوکات سوپای سووریای ئازادی قارەمانیش رۆڵی گرنگی ھەبووە لە سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە. بەم ھۆیەش داوای لێ خۆشبوون دەکەم بۆ رێبەرمان مستەفا کەمال ئەتاتورک و ھاوڕێیانی و ئەو قارەمانانەی سوپای سووریای ئازاد کە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش شەھیدبوون. بەناوی سوپای تورکیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەھیدان و ھیوای زوو چاکبووەنەوەش بۆ بریندارەکان دەكەم".