Yıldız Nevin Gündoğmuş,Sarmand Hameed
24 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا پێی راگه‌یاندووه كاتێك كوده‌تاچییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه، داوایان لێكردووه چاوی به سه‌ركرده‌كه‌یان فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بكه‌وێت، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
یڵدرم له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له په‌خشی هاوبه‌شی كه‌ناڵه‌كانی A Haber و ATV ، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا به وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه یه‌كێكه له رێوشوێنه‌كان یاخود نا، یڵدرم گوتی: "نه‌خێر پێویسته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێت به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانه‌وه. كاتێك سیستمه‌كه ببێته سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت ببه‌سترێت به سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه. مادام سه‌رۆك كۆمار سوپاسالارە، پێویسته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا ببه‌سترێت به سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه".
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا داوای دیداری كردبێت له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌ندا یڵدرم رایگه‌یاند: "له‌وێ بۆ منی باسكرد. گوتی داوایان لێكردووم چاوم به سه‌ركرده‌كه‌یان فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بكه‌وێت، به‌ڵام قبوڵم نه‌كردووه. به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا سكاڵای له‌مه ده‌كرد و له ئیفادهكهشیدا تۆكاركراوه".
له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی هه‌ڵاتوو پرسیار له یڵدرم كرا، لەم بارەیەوە یڵدرم گوتی: "زۆر نین. یه‌كه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌مه‌به‌ستی كوشتی به‌ڕێز سهركۆمار چووبوونه ئه‌و شوێنه‌ی لێیده‌مایه‌وه. كۆماندۆكانی SAT یش كه شكستیان هێناوه له‌شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه ، پێموابێ 15-16 كه‌س ده‌بن. هه‌ندێكیش هه‌یه كه بۆ یۆنان هه‌ڵاتوون. سێ چوار كه‌سێكیش به ڕاست و به چه‌پدا هه‌ڵاتوون. واتا ژماره‌یان زۆر نییه".