Merve Yıldızalp
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
بۆلو-AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لەکاتێکدا ئەم رووداوانە روو دەدەن، ئەی ناتۆ، تۆ چی کاتێک دێیت و لایەنگریمان دەکەیت؟ ئێمە لێرە ٩١١ کیلۆمەتر سنوورمان هەیە، بەردەوام دەستدرێژیمان دەکەنە سەر، رژێمی سووریاش بەردەوام ئەم رێگایانە هەڵدەبژێرێت. باشە تۆ چی کاتێک دەردەکەویت، بەردەوام من ئەمانە دەڵێم؟".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شەشەمین کۆنگرەی پارتەکەی کە لە هۆڵی وەرزشی کاراچایر بەسترا، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی:
"ئەو پلانەی لە ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت کە ئێمەش بەشێکین لێی، ناچاری کردین چاوبخشێنینەوە بەو وڵاتانەی هەماهەنگیان لەگەڵدا دەکەین. تێڕوانینیمان بەرامبەر ئەو 'هاوپەیمانانە' بگرە ئەو هێزانەی کە بە دۆست لەقەڵەمیان دەدەین لەسەر بنەمای کردارەکانیان دیاری دەکەین، نەوەک ئەو گوتانەی پێمان دەڵێن. ئێمە ئەندامێکی بەهێزی ناتۆین، هەرکاتێک لەهەرشوێنێک کێشە هەبوو، وەک چۆن ئێمە هێزمان ناردە سۆماڵ و ئەفغانستان و بەلقان. باشە ئێستا لە سووریا ئەم هەموو رووداوە روودەدەن، ئەی ناتۆ، تۆ کەی دێیت و لەلای ئیمە دەبیت؟ لەکاتێکدا ئەم رووداوانە روو دەدەن، ئەی ناتۆ، تۆ چی کاتێک دێیت و لایەنگریمان دەکەیت؟ ئێمە لێرە ٩١١ کیلۆمەتر سنوورمان هەیە، بەردەوام دەستدرێژیمان دەکەنە سەر، رژێمی سووریاش بەردەوام ئەم رێگایانە هەڵدەبژێرێت. باشە تۆ چی کاتێک دەردەکەویت، بەردەوام من ئەمانە دەڵێم؟".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی تری گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا خەنجەرێک دراوە لە رارەوی تیرۆر، سێ هەزار داعش لەوێ لەناوبراون.
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند کە رووداوەکانی باکووری عێراق زۆر بە روونی دیارە و ئەو یاریەی ئەوێش شکێنراوە، ئێستا لە عەفرینیش ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بەڕێوەدەبرێت.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ٩٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە تیرۆریستان پاککردۆتەوە و لە ئێستادا لە هەزار کیلۆمەتر نزیک دەبنەوە.