Çiğdem Alyanak,Hanife Sevinç,Rewa Mahmut Hasan
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سەبارەت به‌و سته‌مه‌ی کە له موسوڵمانانی ئاراكان ده‌كرێت داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد رۆڵی خۆی بەباشی بگێڕێت بۆ پاراستنی موسوڵمانانی ئاراکان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بە رووداوەکانی ئاراکان دا و گوتی: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چالاكتربێت و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ستاندارده جیاوازه ببێت له‌وباره‌وه. سته‌م له هه‌موو شوێنێك سته‌مه. له هه‌رشوێنێك بێت نیشاندانی ره‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر سته‌م سته‌مه. وه‌ك رابردوو توركیا ئه‌مڕۆش به گوێره‌ی توانای خۆی له لایه‌ك هه‌وڵی گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی ده‌دات و له لایه‌كیش به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ راگرتنی ئه‌و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژییه. جارێكی دیكه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نامرۆڤانه ئیدانه ده‌كه‌ین و زوو یان دره‌نگ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه له‌به‌رده‌م دادگا و مرۆڤایه‌تیدا به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، بینالی یڵدرم گوتی:
"ئەم کوشتارە تازە نییە، ساڵانێکی زۆر لەوێ بە هۆی موسوڵمان بوونیانەوە براکانمان دەکوژرێن. ناوبەناو هەرچەندە دۆخەکەش ئارام بێتەوە. بەڵام وەک ئێستا دواتر توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە و خەڵکی بێ‌تاوان لە دەریادا دەخنکێن و هێرش دەکرێتە سەریان و لەناویان دەبەن. دەبێت نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەیەوە بێتە دەنگ. دەبێت رێوشوێنی زیاتر بگیرێتە بەر بەرامبەر ئیدارەی میانمار کە بۆتە هۆی ئەو کوشتارگە و توندوتیژیانە. بە پێچەوانەوە ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە".