Hemın Othman Mohammed
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو: "ئێمه وه‌فای به‌ڵێنمان خستووه‌ته سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه. برایانم ماڵئاوایی له پۆست و پله و پایه و كورسی ده‌كه‌ین به‌ڵام هه‌رگیز ماڵئاوایی له به‌ڵێنه‌كانمان، بنچینه و داواكه‌مان ناكه‌ین. هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه و وازی لێناهێنین. ئێمه به‌دوای رۆژه‌ڤی كاتییدا ناگه‌ڕێین، به‌ڵكو به‌دوای ره‌وشتی ههمیشهییهوهین. له رێگا لاناده‌ین ناكه‌وینه ته‌ڵه‌ی نێو رێگاكهوه، وه داوا و عه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان له‌بیر ناكه‌ین".
له گوتارێكیدا كه له دووه‌مین كۆنگره‌ی نائاسایی پارته‌كه‌یدا پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌فای به‌ڵێنمان خستووه‌ته سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه. برایانم ماڵئاوایی له پۆست و پله و پایه و كورسی ده‌كه‌ین به‌ڵام هه‌رگیز ماڵئاوایی له به‌ڵێنه‌كانمان، بنچینه و داواكه‌مان ناكه‌ین. هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه و وازی لێ ناهێنین. ئێمه به‌دوای رۆژه‌ڤی كاتییدا ناگه‌ڕێین، به‌ڵكو به‌دوای ره‌وشتی ههمیشهییهوهین. له رێگا لاناده‌ین ناكه‌وینه ته‌ڵه‌ی نێو رێگاكهوه و داوا و عه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان له‌بیر ناكه‌ین".
ئەو هەروەها گوتیشی: "هیچ كه‌سێكمان له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا پاشگه‌ز نابێته‌وه به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌ها و بنه‌مایه‌كی هه‌ن كه وازی لێ نه‌هێنراوه و وازیشی لێ ناهێندرێت. هه‌رگیز ئاك پارتی نه‌بووه‌ته پارتی به‌شێك، پارتی حزبێك و نابێت. ئاك پارتی، پارتی هه‌موو گه‌لانه، پارتی هه‌موو توركیایه. به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".