Duygu Yener
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، سەعدی گوڤەن رایگەیاند: "تا ئێستا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، چوار ملیۆن و ١٥٩ ھەزار و ٦٥٠ دەنگی ھێناوە وەک ئەوەی کە بەدەستی من گەیشتووە. بەڕێز بینالی یڵدرم-یش، چوار ملیۆن و ١٣١ ھەزار و ٧٦١ دەنگی لە سیستمەکەدا تۆمارکراوە. قۆناغی تانە و سکاڵاکان بەردەوامە".
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، گوڤەن گوتی: "تا ئێستا ئەنجامی ٣١ ھەزار و ١٠٢ سندوق لە سیستمەکەدا تۆمارکراوە. ٨٤ سندوق بە ھۆی بوونی سکاڵاوە لە سیستمەکەدا تۆمارنەکراون".