Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
بڕۆكسل - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند كه هەوڵدان بۆ بێبەشکردنی تورکیا لە فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرگریی و هەژموونی ناتۆ کەم دەکاتەوە.
خولوسی ئاكار كه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ سه‌ردانی بڕۆكسلی كردووه له دووه‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رده‌وامه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی.
وەزیری بەرگریی تورکیا دوای دانیشتنی دووه‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداریكرد له گرتنی وێنه‌ی بهكۆمەڵى وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، مارک ئێسپەر بۆ ماوه‌یه‌ك به‌پێوه گفتوگۆی كرد.
خولوسی ئاکار هاوكات له باره‌گای ناتۆ لە بڕۆکسل لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جیفری کۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ مارك ئێسپەر باس له دابینكردنی S-400 و F-35 كراوه له لایه‌ن توركیاوه یان نا گوتی: ''سه‌باره‌ت به دابینكردنی S-400 به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا. به‌كورتی ئه‌وه كڕینێكه ته‌واوبووه. رێگرتن له هاریكاریمان له به‌رنامه‌ی F-35 خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی توركیا، ئه‌مریكا و ناتۆ ناكات. توركیا ته‌نها كڕیار نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له وه‌به‌رهێنه‌رانی و هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی. تا ئه‌مڕۆ هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كمان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی F-35 به‌جێگه‌یاندووه. ئەمە رێککەوتنێکی بازرگانییە. لەم چوارچێوەیەدا لە هەموو شوێنێک تا دوا سات پارێزگاری لە مافی خۆمان دەکەین''.
خولوسی ئاکار هه‌روه‌ها گوتیشی: ''فڕۆکەی F-35 و ئاسایشی پرۆگرامەکە، هێندەی گرنگییەکەی بۆ هاوبەشی ستراتیجییمان ئەمریکا، بۆ ئێمەش گرنگە".
وەزیری بەرگریی تورکیا باسی له‌وه‌یش كرد كه لە کۆبوونەوەیدا له‌گه‌ڵ جەیمس جیفری جگە لە پرسەکانی منبج و رۆژهەڵاتی فورات، باس لە دوایین پێشهاتەکانی سووریاش کراوە.
ئاکار بە جیفری راگەیاندووە کە ئەوان چاوەڕێن ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکرێن کە لەبارەی منبج-ەوە پێیان دراوە، هاوکات بیروڕای تورکیای لەبارەی ناوچەی ئارام کە پلانی بۆداڕێژراوە لە رۆژهەڵاتی فورات گەیەندراوەتە ناوبراو.