Abdullah Shukur
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، وەسیپ شاھین لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێک لە شاری ئیستانبوڵ گوتی: "لە دوای لێکۆڵینەوەی تیمە پەیوەندیدارەکان دەتوانین ھۆکارەکەی بزانین".
پارێزگاری ئیستانبوڵ، وەسیپ شاھین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند کە ھێلیکۆپتەرێک لە کەناراوەکانی بۆستانجی شارۆچکەی مەڵتەپە سەر بە ئیستانبوڵ کەوتووەتە خوارەوە.
راشیگەیاند کە دوو کەس بە ناوەکانی عیسمەت ئۆزگور و خەلیل ئونوار بە برینداری رزگار کراون.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، وەسیپ شاھین لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە گوتی: "لە دوای لێکۆڵینەوەی تیمە پەیوەندیدارەکان دەتوانین ھۆکارەکەی بزانین".
وەسیپ شاھین گوتیشی: "ئایا رووداوەکە بەھۆی دۆخی کەشوھەوا یان ھۆکارێکی تەکنیکییە، تەنھا لە دوای لێکۆڵینەوەکان ئەمانەمان بۆ دەردەکەوێت. بەپێی ئەو راپۆرتەی کە تیمە تەکنیکییەکان پێشکەشی دەکەن، زانیاریی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین".