Hamdi Çelikbaş
14 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
سهرۆكایهتی داواکاری گشتیی كۆماریی ئەنقەرە، لەسەر بنەمای بڵاوکراوەی ئاژاوەگێڕانە، لێپرسینەوەی لەگەڵ بەکارھێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە ھەردوو پەرلەمانتاری ھەدەپە، ھودا کایا و عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو-شیان لە نێوانیاندایە، دەستپێکرد.
لە راگهیهنراوێكدا کە لەلایهن داواکاری گشتییەوە بڵاوکراوتەوە، سهرنج خراوهته سهر ھەندێک لەو بڵاوکراوانەی کە له تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لەسەر شەھیدکردنی ١٣ ھاووڵاتی تورک کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە دەستبەسەرکرابوون لە ناوچەی گاره لە باکووری عێراق، کە دەکهوێتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چرنۆکی ھەڵۆ-٢.
لە راگهیهنراوهكهدا ھاتووه "دوای دەستنیشانکردنی بڵاوکراوەی وەکو (تورکیا کەمپی دیلەکانی بۆردومانکردووە) و ھاوشێوەکانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە پێشتر لەلایەن پەکەکە/کەجەکەوە رفێندراون، لە چوارچێوەی ماددەی ٧/٢ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی و لە چوارچێوەی ماددەی ٣٠١ی یاسای سزاکانی تورکیا، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە گەلی تورک، دەوڵەتی کۆماری تورکیا، دامەزراوه و بەشەکانی دەوڵەت، لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە ئەو گرتانە بڵاودەکەنەوە، دەستیپێکردووە".
سهرۆكایهتی داواكاری گشتیی كۆماریی ئهنقهره ئاشكراشیكردووه، ئەو کەسانەی لێكۆڵینهوهیان لهگهڵدا دەستپێکراوە پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ھەدەپە، ھودا کایا و پەرلەمانتاری كۆجائهلی ھەدەپە، عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو-شیان لەنێودایه.