Ahmet Sertan Usul
14 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
ئەنقەرە-AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٠٤ هەزار و ١٠٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٢٨٧ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٠٤ هەزار و ١٠٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٢٨٧ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه، ٩٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٦٦ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی شەش هەزار و ٩١٠ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٤٧٥ هەزار و ٣٢٩ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣١ مليۆن و ٥١٦ هەزار و ٧١٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٥٨٦ هەزار و ١٨٣ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٧ هەزار و ٤٧١ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٣٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٧ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٩،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.