Fırat Taşdemir
06 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، شەوی بەراتە کە مژدەی هاتنی مانگی رەمەزانە و هاوکاتە لەگەڵ ١٥ەمین شەوی مانگی شەعبان.
بەپێی ئایینی ئیسلام بەرات بە واتای پاکبوونەوە لە گوناهەکان، خاوێنبوونەوە، بەخشندەیی خوا و کەوتنە بەر بەزەیی خوا دێت.
ئەندامی دەستەی باڵای کاروباری ئایینی لە فەرمانگەی کاروباری ئایینی، ئیدریس بۆزکورت بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەرات بە واتای پاکبوونەوە لە تاوان دێت.
ئیدریس بۆزکورت سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە شەوی بەرات دەبێتە مایەی لێخۆشبوونی خوا لە خەڵک و گوتی: "بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لەو کەسانە پێویستە هەوڵ بدەین و پێویستە ئەم شەوە بەشێوەیەکی شایستە بەرز رابگرین. خوای گەورە لە گوناهەکانمان خۆش بێت و بەرەکەت بخاتە رۆزیمانەوە".
ئەندامی دەستەی باڵای کاروباری ئایینی لە فەرمانگەی کاروباری ئایینی، ئیدریس بۆزکورت بە سەرنج خستنە سەر کاریگەری ئەو بوومەلەرزانەی تورکیایان گرتەوە، گوتی: "ئێستا لە دۆخێکی سەختداین. لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە لەو دۆخە سەختە رزگارمان بکات".