Muhammet Ali Kemal
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
دێرسم- AA
لە دێرسم پەیوەندیی بە هێلیکۆپتەرێکی پۆلیسەوە پچڕاوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن پارێزگای دێرسمەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە كاتژمێر 11:40ی پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ هەلیكۆپتهرێكی پۆلیسیی جۆری Skorsky له شارۆچكهی پولومورهوه فڕیوه و دوای تێپهڕینی 10 خولهك پهیوهندیی لهگهڵ بنكهدا پچڕاوه.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەکراوە وا هەڵدەسەنگێرێت کە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە نالەباری کەشوهەوا بووبێت و تێیدا هاتووە:
"لە هەلیکۆپتەرەکەدا حەوت پۆلیس، یەک دادوەر، یەک ئەفسەر، سێ کارمەندی تیمی هەلیکۆپتەرەکە هەبوون. وا هەڵدەسەنگێرێت کە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە نالەباری کەشوهەوا بووبێت، ژمارەیەکی زۆری تیمەکانی بەدواداگەڕان و فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراون و رای گشتی لە پێشهاتەکان ئاگادار دەکرێتەوە".