Sidar Can Eren
24 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2021
دێرسم – AA
سمۆره شیرینه‌كانی پاركی نیشتمانیی دۆڵی مونزور لە قه‌زای ئۆڤاجك سەربه پارێزگای دێرسم، له‌گه‌ڵ هاتنی وەرزی پاییزدا ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك له‌ژێر خاك و له كولانهكانیاندا، وه‌ك ئامادهكارییەک بۆ وه‌رزی زستان.
قه‌زای ئۆڤاجك كه به سروشتی دڵڕفێن، شوێنه‌واری مێژوویی و ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتووری ناوی ده‌ركردووه، هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و هه‌ر وه‌رزه و به ره‌نگێك خۆی ده‌نوێنێ و چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاریی وه‌ك چه‌مه‌كانی مونزور، دۆڵی مه‌رجان، كوێستانی كه‌پر و تاڤگه‌ی كرك مهردیڤان له‌خۆ ده‌گرێت.
پاركی نیشتمانیی دۆڵی مونزور كه چه‌ندین جۆر داری تیادایه و چه‌ندین ئاژه‌ڵی تیادا ده‌ژی، له‌گه‌ڵ هاتنی وەرزی پاییزدا، سمۆرهكانی ئه‌م پاركه ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك له‌ژێر خاك و له كولانهكانیاندا وه‌ك ئامادهكارییەک بۆ وه‌رزی زستان.
ئه‌م سمۆرانه به‌ڕوو، كه‌ستانه و گوێز له شوێنی جیاواز ده‌شارنه‌وه یاخود ده‌یانگوازنه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له چالاكی دان ده‌بنه هاوكار له گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌وره‌بوونی دارستانه‌كانی ناوچه‌كه.