Fatma Sevinç Çetin,Hozan Mohammed Jabbar
23 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
لە سنووری پارێزگای ئەدیرنە، ٢٠ کەس کە هەوڵ دەدرا بە زۆر لە یۆنانەوە رەوانەی تورکیا بکرین، دەستگیر کران کە پێنجیان ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ و یەکێکیان ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدەیە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "فەتۆ و پەکەکە بەیەکەوەن. ٢٠ کەس کە هەوڵیان دەدا لە یۆنانەوە بە زۆر رەوانەی وڵاتەکەمان بکرێن لە ئەدیرنە لەلایەن یەکە سنوورییەکانمانەوە دەستگیر کران. دیاری کرا کە پێنج لەو کەسانە ئەندامی فەتۆ بوون و یەکێکیان ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە بووە".