دیاربەکر
بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەو چوار سەربازە بۆ تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری بە دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتی لە بینگۆڵ چوونەتە دیاربەکر، بەشەو لەکاتی گەڕانەوەیاندا، لە نزیک گوندی فیس لە لیجە، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو رادەگیرێن. ئەو گرووپە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ناسنامەکانیان، چوار سەربازەکە کە جلی مەدەنیان لەبەر بووە دەڕەفێن و ھەردوو ئۆتۆمبێلەکەش دەسووتێنن.
یەکەکانی فەرماندەی جەندرمەی دیاربەکر لە ناوچەکە بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی ئۆپاراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە.
ئەردۆغان: ئەو کردەوەیە کردەوەی کەسانێکە کە دەخوازن زیان بە پڕۆسەکە بگەینن.
ئەردۆغان دوای سەردانیکردنی ھونەرمەند عەدنان شەنسەس لەو نەخۆشخانەی کە تیایدا چارەسەر دەکرێت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرۆک وەزیر ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری رفاندنی چوار سەرباز لە لیجە لە دیاربەکر و رەنگدانەوەی لەسەر پڕۆسەی چارەسەری گوتی: "ئەو کردەوەیە کردەوەی کەسانێکە کە دەخوازن زیان بە پڕۆسەکە بگەینن. کردەوەکانی ھەکاریش بەھەمان شێوە، ھەنگاوی ئەو کەسانەیە کە دەخوازن زیان بە پڕۆسەکە بگەینن. ئەمەشیان وەکو ئەوی ترە. بەڵام ھەر چۆنێک بێ، ئێمە بەبێ ئەوەی ئەو یاریە بکەین درێژە بە پڕۆسەکە دەدەین."
ئەردۆغان لە بارەی پرسیاری، لەمبارەیەوە بانگەوازیت چی دەبێ؟ گوتی: "بێگومان بە زووترین کات ئازادکردی سەربازەکانمانە. لەوە زیاتر شتێکی تر نیە بیڵێم."