Sertaç Bulur
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەبەرکردنی ئاسایش لە ماوەی نێوان ١٤ بۆ ٢١ی ئایاردا لە سەرانسەری تورکیادا، ٢١ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە میانی هەفتەی رابردوودا، هەزارو ٣٨٨ ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئەنجامدراون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١٩٠ گومانلێکراو بە تۆمەتی هاوکارییکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، ٣٥ گومانلێکراو بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە، ٥٢٧ گومانلێکراو لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و ١٦ گومانلێکراو لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییە چەپەکان، دەستبەسەرکران.
لە ئۆپەراسیۆنە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکاندا، ٧٦٨ کەس بە تۆمەتەکانی تیرۆر، ٧٥ کەس بە هۆی کۆچی نایاسایی و سێ هەزارو ٢١٦ کەس بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان کە سەرجەمیان چوار هەزارو ٥٩ کەسن، دەستگیرکراون.