Barış Gündoğan
12 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو، رایگەیاند، لە ھەکاری لە رێگەی "ئۆپەراسیۆنی سەرچاوەی دارایی تیرۆر"وە توانیویانە دەست بەسەر ٤٨٢ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری ھیرۆیین و ٦٥ کیلۆ ماددەی کریستاڵ دا بگرن.
سولەیمان سۆیڵو لە روونکردنەوەیەکیدا لە رێگەی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ھەکاری لە "ئۆپەراسیۆنی سەرچاوەی دارایی تیرۆر"دا، بڕێکی زۆرە ماددەی هۆشبەریان دەستبەسەردا گرتووە
سولەیمان سۆیڵو، کە پیرۆزبایی لە تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ھەکاری کرد رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانیویانە دەست بەسەر ٤٨٢ کیلۆ ھیرۆیین و ٦٥ کیلۆ ماددەی کریستاڵ بگرن.
هاوكات، لەو روونکردنەوەی کە لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ماددە ھۆشبەرەکان، لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە دوێنێ لە گوندی دیلەکتاش لە شارۆچکەی یوکسەکئۆڤا و ئەمڕۆش لە گوندەوارەکانی گوندی ئاکپینار ئەنجامدران، دەستیان بەسەردا گیراوە.