Sayim Harmancı
22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
هەكارى - AA
پارێزگارى هەكارى و سەرۆكى شارەوانى بە وەكالەت، ئيدريس ئاكبييك سەردانى ناوەندى خليسكانى سەر بەفرى مێرگی بوتان-ی كرد كە لە بەرزيى ٢٨٠٠ پلە لەسەر ئاستى دەريا بنيادنراوە و بە گوژمەى ١٥ مليۆن ليرە تەلەفريكێكى بۆ دروستكراوە و رێرەوى خليسكانى بۆ زيادكراوە.
ئاكبييک بە ياوەرى فەرماندەى جەندەرمەى پارێزگای هەکاری، نورى ئۆزتورك وياريدەدەرى بەڕێوەبەڕى گشتيى پۆليس، ساڤاش شمشەك گەيشتنە ناوەندەكە و گەشتێكيان بە تەلەفريكەكان ئەنجامدا.

ئاكبييک لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ رۆژنامەنووسان رايگەياند كە ئەم ناوەندە ئەم زستانە بۆ هەوادارانى خليسكانى دەكرێتەوە و گوتى: "بەم تەلەفريكانەى كە دروستكراون بايەخى ئێرە زياتر دەكات بۆ گەشتيارى. لە هەكاريدا هەنگاوى جيددى دەنەێین و وەبەرهێنانى باش دەكرێت".

پارێزگارى هەكارى، دووپاتيكردەوە كە لەگەل پێشكەوتنى گەشتيارى زستانە لە پارێزگاكە ئاهەنگ و ڤيستيفاڵيش رێكدەخەن و گوتى: "نزيكەى ١٥ مليۆن ليرە خەرج كراوە بۆ درێژكردنەوەى رێڕەوى خليسكان و رێكخستنى دەوروبەرى رێرەوەكە. ناوەندى خليسكانى هەكارى تەنها بۆ هەكارى نييە، بايەخێكى گرنگى هەيە بۆ وڵاتەكەمان. بەهاتنى گەشتيار لە وان و باكوورى عێراق و ئێرانەوە سوودێكى گىنگى دەبێت بۆ وڵاتەكەمان و بۆ شارەكە."

ئاكبييک ئاماژەى بەوە كرد كە پلانى دروستكردنى هوتێلێكى پێنج ئەستێرە چووەتە بوارى جێبەجێكردنەوە، و گوتى: "هوتێلێكى ١٣٠ قەرەوێلەييمان دەبێت. بير لە دروستكردنى كەمپێكى راهێنانى وەرزشى دەكەينەوە لە ناو هوتێلەكەدا. نزيكەى ٢٠ مليۆن ليرە تێچووى دەبێت. بەشێكى هوتێلەكەمان بە بەهاى پێنج مليۆن ليرە وەزارەتى وەرزش و لاوان لە ئەستۆى دەگرێت".