Yılmaz Kazandıoğlu
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
هەکاری - AA
لە هەکاری دوای ئەوەی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە پێگەیان دەستنیشانکرا، پێنج تیرۆریستی پەکەکە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا کوژران.
بە پێی راگەیەنراوێک کە لە لایەن پارێزگای هەکارییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، پێگەی پێنج چەکداری پەکەکە لە هەریەک لە باشووری چیای بوزوڵ، بەرکاڵ تەپە، شارۆچکەی چوکورجا و زەر تەپە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، دەستنیشانکراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە کە تیرۆریستەکان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا کوژراون.