Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه قۆناغی ئاشتیی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین تاقی بكاته‌وه، بیری له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌کەی لە ته‌ل ئه‌بیب بۆ قودس نه‌كردووه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیی TBN، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، مایك ههكابیی دایه‌وه.
مایک ههكابی وه‌بیریهێنایه‌وه كه باڵێۆزی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیب، ده‌یڤد فریدمان رایگه‌یاندووه، باڵێۆزخانه‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ قودس و له‌باره‌ی كاتی گواستنهوهكهوه پرسیاری له تره‌مپ كرد و له وه‌ڵامدا ناوبراو رایگه‌یاند، له‌باره‌ی قۆناغی ئاشتی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستینه‌وه كار له‌سه‌ر پلانێكی نوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئاشتیی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین به ئه‌سته‌م نازانن و گوتی: "له ئێستادا كار له‌سه‌ر پلانێك ده‌كه‌ین. هه‌مووان ده‌ڵێن ساڵانێكه ئه‌م پلانه بێسوود بووه. ده‌ڵێن، سه‌ختترینی گشت رێككه‌وتنه‌كان، ئاشتیی نێوان ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستینه، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئه‌مه ده‌ده‌ین".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نایه‌وێت پێشبینی له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی پلانه‌كه بكات و گوتی: "به‌رله‌وه‌ی بیر له گواستنه‌وه‌ی باڵێۆزخانه‌كه بۆ قودس بكه‌ین، ده‌مه‌وێت ئه‌مه تاقیبكه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر بتوانین ئاشتیی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێته ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
ناوبراو له‌باره‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌وه هیچ زانیارییه‌كی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام رایگه‌یاند كه به‌م زووانه بڕیار ده‌ده‌ن.