Fırat Taşdemir
15 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2026
لە ١١ پارێزگای ڕۆژهەڵاتی تورکیا هۆشداری شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەستانی لافاو دەدرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کەشناسی تورکیا، لە هەرکام لە پارێزگاکانی ئارتڤین، تڕابزۆن، ڕیزە، گوموشخانە، بایبورت، ئەردەخان، قەرس، ئەرزەڕۆم و ئەرزینجان و هەروەها ڕۆژهەڵاتی سیواس و بەشێک لە ناوچەکانی گیرەسون، ئەگەری بارینی بارانی بەخووڕ دەدرێت.
کەشناسی هۆشداریشی داوە کە ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆی بارانە بەخووڕەکەوە لەو ناوچانە لافاو هەستێ و ئاستەنگی بۆ خەڵک دروست بکات و داوای کردووە کە ڕێکاری تایبەت بگیرێتە بەر.