Abdullah Shukur
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی گارا باکووری عێراق، ١٣ تیرۆریست لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر ناوچەی گارا باکووری عێراق ئەنجامدراوە و تیایدا پێگە و حەشارگەکانی تیرۆر خاپوور کراون.
راشگەیەندرا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون کە لە ئامادەکاری ھێرشکردندابوون بۆ سەر ناوچەکانی بنکە سەربازییەکان.