Barış Gündoğan
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی خواکورک و زاپ باکووری عێراق، حەوت تیرۆریست لە چالاکی خران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆ شەممە و دوێنێی هێزەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی خواکورک و زاپ باکووری عێراق، پێگە و حەشارگەکانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی خاپوور کران و حەوت تیرۆریست لە چالاکی خران کە لە ئامادەکاری ھێرشکردندا بوون بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا".