توركيا

لە ڕۆژانی ١٣-١٥ی کانوونی یەکەمدا "کۆڕبەندی جیهانوما"ی ئیستانبوڵ سازدەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی هاودەنگی و هاریکاریی جیهانوما: "ئامانجی هەریەک لەو دانیشتنانەی ئەنجام دەدرێن، زەمینەسازیە بۆ ڕاوێژکردن و پڕۆژەی هاریکاری هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوە پێشەنگەکان لە جیهانی ئیسلامیدا، کە بە ئەزموونەکانیان لە بواری پەیوەندیداردا ناسراون".

Hikmet Faruk Başer  | 25.11.2024 - نوێکردنەوە : 25.11.2024
لە ڕۆژانی ١٣-١٥ی کانوونی یەکەمدا "کۆڕبەندی جیهانوما"ی ئیستانبوڵ سازدەکرێت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەردەم جیهانی ئیسلامی، کۆمەڵەی هاودەنگی و هاریکاریی جیهانوما لە ڕۆژانی ١٣-١٥ی کانوونی یەکەمدا، "کۆڕبەندی جیهانوما"ی ئیستانبوڵ ساز دەکات.

سەرۆکی کۆمەڵەی هاودەنگی و هاریکاریی جیهانوما، ڕزا یۆروڵماز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە شیکاری ورد و چارەسەری داهێنەرانە پێویستە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی ئەمڕۆ جیهانی ئیسلامی ڕووبەڕووی بووەتەوە.

یۆروڵماز باسی لە ئامانجی کۆڕبەندەکە کرد و ڕایگەیاند: "ئامانجی هەریەک لەو دانیشتنانەی ئەنجام دەدرێن، زەمینەسازیە بۆ ڕاوێژکردن و پڕۆژەی هاریکاری هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوە پێشەنگەکان لە جیهانی ئیسلامیدا، کە بە ئەزموونەکانیان لە بواری پەیوەندیداردا ناسراون".

هەروەها یۆروڵماز ئاماژەی بە بەشداربووانی کۆڕبەندەکە کرد و، ڕایگەیاند: "لەم کۆڕبەندەدا کە نزیکەی ٥٠ سەرکردە، بیرمەند، کەسایەتی ناسراو لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانی ئیسلامی و، ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیست، بیرمەند و ڕۆشنبیرانی تورکیا بەشدار دەکەن. ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییەکانی کۆڕبەندی جیهانومای ئیستانبوڵ دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın