Mazın Asad
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکەی عەنتاب بۆ سەر ئاھەنگێک، ٣٠ کەس کوژران و ٩٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای عەنتاب، دوێنێ سەعات ١٠:٥٠ خولەکی شەو ھێرشێکی تیرۆریستی لە گەڕەکی بەیباخچەی ناوەندی شارۆچکەی شاھینبەی رووی دا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەھۆی تەقینەوەکە ٣٠ ھاووڵاتی کوژرا و ٩٤ کەسیش بریندار بوون و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان کرا و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەش بۆ برینداران خواسترا. ھاوکات لەو راگەیەندراوەدا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکە کرا.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "بۆ ئەوەی رای گشتی زانیاری راست وەربگرێت، داوا دەکەین بێجگە لە روونکردنەوەی پارێزگا، متمانە بە ھەواڵەکانی دیکە نەکرێت".