Ulaş Güven
08 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2023
هەکاری - AA
لە قەزای یوکسەکۆڤا سەر بە پارێزگای هەکاری لە لایەن ئاژانسی پەرەپێدانی ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو (DAKA) و بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزش چالاکی فڕین بە پەڕەشوت (پاراگلایدەر) ڕێکخرا و فڕینی تاقیکردنەوە ئەنجام درا.
ئارەزوومەندانی فڕینی بە پەڕەشوت بەشدارییان لە کۆرسی فێرکارییدا کردووە کە لە ١٢ی ئەیلوولەوە دەستی پێکردووە و هەر دوو بواری تیوری و پراکتیکی مەشق دەبینن.

دوای تەواوکردنی ڕاهێنانەکە، لە نزیک گوندی یورەکلی سەر بە قەزای یوکسەکۆڤا فێرخوازان فڕینی تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.
فڕینی پاراگلایدەر دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشی.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی قەزاکە سامی کەسکین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە، هیوادارە ئەم پڕۆژەیە بۆ پەرەپێدان بە توانای گەنجان و ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ ناوچەکە سوودبەخش بێت.
گوتیشی بەردەوام دەبن لەسەر ڕاهێنانەکان بە پاراگلایدەر.